دوایین پەرەسەندن؛ ئیزاک داواکارییەکی قورس لە نیوکاسڵ دەکات و لیڤەرپوول دەگەڕێنێتەوە نێو بازنە
زانیاری نوێ لەبارەی داهاتووی ئیزاک ئاشکرا دەبێت

یاریگا –
پێدەچێت چیرۆکی چارەنووسی ئالێکساندەر ئیزاک لە نیوکاسڵ یونایتد درێژە بکێشێت و ئەستێرەکە داواکاری نوێی هەیە.
پێگەی رادیۆی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئیزاک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەی 300 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا دەکات، ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە بەراورد بە مووچەی یاریزانانی دیکەی یانەکە.
گرێبەستی ئیزاک لە هاوینی ساڵی 2028 لە نیوکاسڵ بەسەردەچێت و ئێستا لەلایەن لیڤەرپوول و چەند یانەیەکی سعوودی داواکراوە، بەڵام ئەگەر ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا لە هاوینی داهاتوودا، دەکەوێتە دۆخێکی هەستیار و نیوکاسڵ ناتوانێت وەکو ئێستا بەرگری لە مانەوەی بکات.
ئیزاک لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ نیوکاسڵ بەبڕی 63 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد و لەو ساتەوە بووەتە یەکێک لە دیارترین یاریزانانی پرێمەرلیگ.
لیڤەرپوول بەفەرمی ئۆفەرێکی پێشکەش نویکاسڵکرد، بەڵام هەڵوێستی ماگپایس توند بوو و دووپاتیکردەوە، ئیزاک بۆ فرۆشتن نییە.
ئەستێرە سویدییەکە بەشداری لە یاریی دۆستانەی رابردووی نیوکاسڵ بەرامبەر سێڵتک نەکرد و ئەمەش گومانی زیاتری لەسەر چارەنووسی دروستکردووە.