ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستە گەورەكەی راگەیاند

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ماركوس راشفۆرد ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتدی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
ماركوس راشفۆرد وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەكانی ئاستۆن ڤیلا یارییدەكرد و دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی گەڕایەوە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد.
📞 “Yeah… It’s official.”
Rashford follows in Lineker’s footsteps. pic.twitter.com/ZvbnDAtbax— FC Barcelona (@FCBarcelona) July 23, 2025
هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ماركوس راشفۆردی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
راشفۆرد بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و یانە كەتەلۆنییەكە دەتوانێت لە هاوینی 2026 بە 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكەی بكات بە هەمیشەیی.
راشفۆرد لە کۆی 17 یاریی بۆ ئاستۆن ڤیلا، توانی 4 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.