ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

تەنیا پڕۆسەیەکی یاسایی ماوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا تەواوی هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی فرێنکی دی یۆنگ چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ زۆر نزیکبووەتەوە و تەنیا چاوەڕێی بەسەرچوونی گرێبەستی نێوان دی یۆنگ و عەلی دورسوون، بەڕێوەبەری کارەکانییەتی.

سەرەڕای دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ، بەڵام بارسا و یاریزانە هۆڵەندییەکە تەواو ئارامن و پەلەیان نییە، چونکە رێککەوتن لەسەر تەواوی خاڵەکانی نوێکردنەوەی گرێبەست کراوە.

دی یۆنگ بەردوام حەزی مانەوەی لە بارسێلۆنا راگەیاندووە، هەرچەندە بەهۆی مەترسییەکانی تۆمارکردنی ناو و سنووردارکردنی مووچەی یاریزانان، ترسی جیابوونەوەیان هەبووە، بەڵام لەسەر داوای هانزی فلیک، هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی دی یۆنگ درا.

گرێبەستی ئێستای دی یۆنگ لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچێت و رێککەوتنی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کراوە. دی یۆنگ لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و لە ساڵی 2024 گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

لە هاوینی ساڵی 2022، دی یۆنگ ئۆفەرێکی گەورەی مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە و مانەوەی لە بارسێلۆنا دووپاتکردەوە، ئەمەش دی یۆنگ لای هاندەرانی بارسا خۆشەویست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button