تێنسگرنگترین

دادگای باڵا بڕیارێکی مێژوویی لە بەرژەوەندی ویمبڵدن دەدات

دەبێتە یەکێک لە گەورەترینەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

ویمبڵدن سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ گەورەکردنی رووبەڕی گۆڕەپانەکانی بۆ سێ ئەوەندە بەدەستهێنا، ئەمەش دوای بڕیاری دادگای باڵای بەریتانیا.

ویمبڵدن پلانی دروستکردنی 39 گۆڕەپانی دیکەی تێنسی سەر زەوی پێشکەشی کۆمەڵەی گشتی لەندەن (GLA) کردبوو، بەڵام بەهۆی سکاڵای زۆرەوە پلانەکە پەسند نەکرا، تاوەکو دادگا کەیسەکەی یەکلاییکردەوە.

دانیشتوانی ناوچەکە ترسیان لە فراوانکردنی رووبەڕی ویمبڵدن و دروستکردنی گۆڕەپانی نوێی تێنسی سەر زەوی هەبوو، بەڵام بەرپرسانی پاڵەوانیەتییەکە لەڕێگەی دادگا کەیسەکەیان بردەوە و بەمەش گۆڕەپانێکی گەورەی 8000 هەزار کەسی دروستدەکەن.

یانەی گشتی ئینگلتەرا بۆ تێنس (AELTC) زەوی ویمبڵدن پارکی کۆن کە یاریی گۆڵفی لێدەکرا لە ئەنجوومەنی مێرتن بەبڕی 5.2 ملیۆن پاوەند لە ساڵی 1993 کڕیبوو. دواتر AELTC تەوای یانەی ویمبڵدن پارکی بەبڕی 65 ملیۆن پاوەند کڕیەوە.

ویمبڵدن تاکە پاڵەوانیەتی گراند سلامە کە یارییەکانی پاڵاوتن لە گۆڕەپانەکانی ناکرێن، ئامانجی سەرەکی فراوانکردن و زیادکردنی گۆڕەپانی نوێ، بۆ لەخۆگرتنەوەی تەواوی یارییەکانی پاڵاوتنیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button