ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوی لە پرێمەرلیگە؛ رێکسهام لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە

یانە نوێیەکەی چامپیۆنشیپ چوارەم گرێبەستی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئامادەکارییەکانی رێکسهام بۆ وەرزی نوێی چامپیۆنشیپ بەردەوامن و ئەستێرەیەکی بۆڵتن واندێرێرسی گواستەوە.

جۆرج تۆماس، کاپتنی بۆڵتن دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی رێکسهام. تۆماس گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و بەبڕی 1.2 ملیۆن پاوەند لەگەڵ یانە نوێیەکەی چامپیۆنشیپ واژۆکرد.

لە چەند رۆژی داهاتوودا مەشقەکان لەگەڵ رێکسهام دەستپێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێیان لە ئوسترالیا و نیوزیلاند.

تاوەکو ئێستا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، رێکسهام گرێبەستی لەگەڵ راین هاردی، دانی وارد و لیبێراتۆ کاکایێ واژۆ کردووە و هەمووی لەسەر داوای فیڵ پارکنسن، راهێنەری یانەکە بووە.

بەگوێرەی ئاتلێتیک، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، رێکسهام گرێبەست لەگەڵ جۆش وینداس، یاریزانی پێشووی شێفیڵد یونایتد واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button