ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد پاڵەوانێكی جیهانی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی چڕتر كردووەتەوە.

ئێمیلیانۆ مارتینێز لە هاوینی 2020 لە ریزەكانی ئارسیناڵەوە بە بەهای 17.4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و ساڵێک پێش ئێستا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تاوەكو 2029 نوێكردەوە.

روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دوای پێكانی ئاندرێ ئۆنانا كە بەهۆیەوە ناتوانێت بەشداری ئامادەكاریەكانی پێش وەرز بكات، دەیەوێت گۆڵپارێزێكی نوێ بگوازێتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی گۆڵپارێزی یانەكەی ئێمیلیانۆ مارتینێز بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆكان بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیەكە دەستپێبكرێت و ئاستۆن ڤیلا بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 40 ملیۆن پاوەند دەكات.

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ماتیوس كونیا و براین ئێمبوێمۆ واژۆكردووە.

گۆڵپارێزە 32 ساڵانەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بەشداری 53 یارییكردووە و 16 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 61 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button