دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پێنج یانەی گەورە یاریزانێكی لیڤەرپوولیان دەوێت و نیوكاسڵ گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەكاتەوە، لویس دیاز بڕیاری جێهێشتنی لیڤەرپوولی داوە و نیوكاسڵ لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێک بەرامبەر مانچێستەر سیتی شكستیهێنا.

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەكاتەوە و ئاستۆن ڤیلاش بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەكەی داوای 40 ملیۆن پاوەند دەكات – دەیلی مەیڵ.

لویس دیاز هێرشبەری كۆڵۆمبی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی داوە و هیوادارە بایرن میونشن لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەرێكی نوێ بۆ گواستنەوەی پێشكەشبكات – ESPN.

جەیمس ترافۆرد دەیەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی دوای ئەوە گواستنەوەی بۆ نیوكاسڵ شكستیهێنا – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

نیوكاسڵ گرێبەستێكی نوێ پێشكەشی تینۆ لیڤرامینتۆ دەكات و هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدات، مانچێستەر سیتی ئامادەیە 65 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرجبكات – تایمز.

تۆتنهام بۆ گواستنەوەی مارک گێی بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاس ركابەری لیڤەرپوول دەكات – تێلیگراف.

هیواكانی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی نیكۆلاس جاكسن زیادیكردووە دوای ئەوەی هێرشبەرەكەی چێڵسی هەریەک لە یانەكانی ئەیسی میلان و ناپۆلی رەتكردەوە و دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە – سەن.

یوڤێنتوس هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد چڕتر دەكاتەوە – توتۆ سپۆرت.

مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی مۆرتن یولێمان ناوەڕاستكاری دانیماركی یانەی سپۆرتینگ ركابەری مانچێستەر سیتی دەكات – ئا بۆلا.

چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس لە یانەی لایپزیگ دەدات و دەیەوێت سەرەتا چەند یاریزانێک بفرۆشێت بۆ ئەوەی جێگا بۆ یاریزانە هۆڵەندیەكە لە پێكهاتەكەیدا بكاتەوە – تێلیگراف.

وێستهام گرنگی بە گواستنەوەی مادس هێرمانسنی دانیماركی و گۆڵپارێزی یانەی لێستەر سیتی دەدات – سكای سپۆرتس.

نۆتینگهام كار لەسەر گواستنەوەی دان ئێندۆی سویسری و هێرشبەری یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵی دەكات – گاردیان.

سەندرلاند و فەنارباچێ تاوەكو ئێستا گرنگی بە گواستنەوەی گرانیت چاكای سویسری دەدەن هەرچەندە بایەر لیڤەركوزن هەردوو داواكارییەكەی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكەی رەتكردەوە – فلۆریان پلێتنبێرگ.

ناپۆلی، ئەیسی میلان، رۆما، یوڤێنتوس و ئینتەر میلان گرنگی بە گواستنەوەی فێدێریكۆ كیێزا دەدەن – كاڵچیۆ مێركاتۆ.

ئێڤەرتن بۆ گواستنەوەی تاكێفوسا كوبۆ قسەی لەگەڵ ریال سۆسێداد كردووە – تیم تۆک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button