ریال داواخوازیەکی سەیری هەیە سەبارەت بە مۆندیاکی یانەکان و فیفاش وەڵامی داوەتەوە

یاریگا –
لەکاتێکدا یەکەم وەشانی مۆندیالی یانەکان بە بەشداریی 32 تیم لە ئەمریکا بەڕێوەچوو رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بەتایبەت بەوەی خشتەی یارییەکان جەنجاڵتر دەکات و هۆکارەکانی پێکانی یاریزان زیاتر دەکات دوای وەرزێکی دورودرێژ، کەچی ریال مەدرید بۆچوون و داخوازییەکی جیاوازتری پێشکەشکردووە.
مۆندیالەکە بە پاڵەوانبوونی چێڵسی کۆتایی هات و ریالیش لە چوارگۆشەی زێڕین لەسەردەستی پاریس سانجێرمان کرایەدەرەوە ئەگەرچی بە راهێنەرایەتی چابی ئالۆنسۆ و گرێبەستە نوێیەکانی دیکەیان چاویان لە بردنەوەی بوو.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی وەرزشی ESPN بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی ئەوروپا و ئەمریکای باشوور، لەنێوشیاندا ریال مەدرید، داوایان کردووە مۆندیالەکە دوو ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکە نووسیویەتی هۆکارێکی گەورەی پشت ئەو داخوازیە بۆ دەستکەوتە ماددیەکان بێت کە هەر یانەیەکی بەشداربوو لەو پاڵەوانێتیە، بەتیابەت ئەوانەی کە تا ئاستێکی سەرووتر لە کێبڕکێکانی دەڕۆن، داهاتێکی باشیان دەدرێتێ.
بۆ وەبیرهێنانەوە، لە وەشانە نوێیەکەدا یانە شاهانەکە بڕی 82.5 ملیۆن دۆلاری پێدرا. چێڵسی پاڵەوانیش 114.6 ملیۆن دۆلار.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو تۆڕە وەرزشیە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” جێبەجێکردنی ئەو داخوازیەی بە مەحاڵ زانیوە. ئەوەش بە مانای رەتکردنەوەی خواستەکان ریال مەدرید و ئەو یانانەی دیکە.
Madrid, who reached the semifinals, took home $82.5 million, and Chelsea generated $114.6m in revenue as the champion. pic.twitter.com/7jO3pUifR2
— ESPN FC (@ESPNFC) July 21, 2025