قادسیەی سعوودی بەفەرمی گۆڵکارێکی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپای گواستەوە

یاریگا –
یانەی سعوودی خواستی هاندەرانی بەدیهێنا و گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند.
وەک لە پێگە فەرمیەکانی قادسیەدا بڵاوکرایەوە، یانەکە گواستنەوەی ماتیۆ رێتێگی ئیتاڵی گواستەوە بۆ ریزەکانی.
El Matador. #AlQadsiah’s new power ⚔️❤️#ReteguiQadsawipic.twitter.com/UviQ4PekHR
— AlQadsiah Saudi Club (@AlQadsiahEN) July 21, 2025
دەنگۆ گواستنەوەی رێتێگی لە ئاتاڵانتاوە بۆ ریزی یانە سعوودیەکە دوو هەفتە لەمەوبەر بڵاوبووە کاتێک فابرزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد بەوەی گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵی بۆ قادسیە، بڕی 67 ملیۆن یۆرۆیە بە گۆڕانکارییەکانەوە دەبێت بیدات بە ئاتاڵانتا.
لە درێژەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکەدا هاتووە کە گرێبەستی یاریزانە 26 ساڵێەکە لەگەڵ قادسیە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت. ئەو مووچەیەشی لەگەڵ سعوودیەکان پێی دەدرێت 6 هێندەی ئەوەیە لە ئیتاڵیا وەریدگرێت.
رێتیگی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئاتاڵانتا بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی سێریائەی بوو.