
یاریگا –
یاریزانێکی ئارسیناڵ بڕیاری مانەوەی دا و ئۆفەری یانەکانی دیکەی رەتکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پاتریک بێرگەری رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس، ئیتان نوانێری گرێبەستەکەی تا ساڵی 2030 نوێکردووەتەوە و لەگەڵ تۆپجیەکاندا دەمێنێتەوە سەرەڕای خواستی زۆر لە یانەکانی بۆڕوسیا دۆرتموند، پاریس و چێڵسی.
نوانێری کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، بەرهەمی خودی یانە لەندەنییەکە و میکێل ئارتێتا وەک رەگەزێکی گرنگ دەیبینێت بۆ داهاتوو.
ئەوە لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیەی کە لاوە ئینگلیزیەکە هەیەتی بەوەی دەتوانێت لە دوو پێگەی جیاواز یاریی بکات؛ ناوەڕاستی هێرشبەریی و یاریزانی لا.
🔴 Ethan Nwaneri (18/🏴) has extended his contract with Arsenal until 2030 – despite strong interest from Dortmund, PSG and Chelsea. #AFC @SkySportDE
— Patrick Berger (@berger_pj) July 21, 2025