بارسێلۆنا دەرگای بە رووی یانە گەورەکاندا داخست
ئەستێرەکەی هێڵی بەرگری بۆ بفرۆشتن نییە

یاریگا –
بارسێلۆنا بە “نەخێر” وەڵامی یانە گەورەکانی دایەوە کە چاویان بڕیوەتە تواناکانی ئەستێترەیەکی بلاوگرانا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکاینسی رۆژنامەنووسی دیاری ئینگلیزی، یانەی مانچێستەر سیتی و یانەی دیکەی ئاستبەرز پرسیاریان دەربارەی ژوول کۆندێ کردووە، بەڵام بارسێلۆنا رەتیکردوونەتەوە و دەیەوێ هەر لەگەڵ یانەکەیان بیهێڵنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی نووسیوە کە بارسا نەک هەر کۆندێ نافرۆشێ، بەڵکوو پێی وایە ئێستا ئەو یاریزانە فەڕەنسیە باشترین یاریزانی جیهانە جیهانە لە پێگەکەی خۆی کە بەرگری لای راستە.
هاوکینس لە وردەکاریی زانیارییەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە یانە کاتالوونیەکە بۆ پارێزگاریکردن لە تواناکانی یاریزانە 26 ساڵیەکەی ئامادەن گرێبەستەکەی بۆ نوێبکنەوە.
🚨 Barcelona consider Jules Koundé the best in the world in his position and want to extend his contract.
Man City and another top club have enquired about the Frenchman, but Barcelona want to keep him.
(Source: @FabriceHawkins) pic.twitter.com/sAIbIg7JFc
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 21, 2025
کۆندێ لە هاوینی 2022 لە یانەی سێڤییاوە گواسترایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا. ئاستی ئەو بەتایبەت لە وەرزی رابردوودا گەیشتە لووتکە لەگەڵ یەکەمین وەرزی هانزی فلیک.