ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یاریزانێک بەڵێی بۆ ئاتلێتیكۆ مەدرید كردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رێناتۆ ڤیێگا بەرگریكاری پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

ڤیێگا لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی بازڵەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2031 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، رێناتۆ ڤیێگا بەڵێی بۆ ئاتلێتیكۆ مەدرید كردووە و هیچ كێشەیەک لە رێككەوتنی كەسی لەگەڵ یانەكەدا نییە.

ئاتلێتیكۆ مەدرید و چێڵسی بەردەوامن لە گفتوگۆی راستەوخۆ بۆ گواستنەوەی رێناتۆ ڤیێگا، یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریكارە پۆرتوگالییەكەی ببێت.

ڤیێگا لەگەڵ چێڵسی بەشداری 18 یارییكردووە و دوو گۆڵیكردووە و گۆڵێكیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button