بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
تایبەت بە یاریگا؛ یاریزانێکی دیکەی هەولێر دەچێتە نەورۆز

یاریگا –
گەیلان لوقمان نزیکە هاوشێوەی رەوا یوسف ریزەکانی هەولێر بەجێبهێڵێت و رووبکاتە یانەی نەورۆز.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، گەیلان لوقمان یاریزانی یانەی هەولێر نزیکە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق پەیوەندی بە ریزەکانی نەورۆز بکات، کە ساڵی رابردوو لە پێشمەرگەی هەولێرەوە پەیوەندی بە هەولێرەوە کرد و وەرزی رابردوو بە درێسی هەولێر لە 34 یاری چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی کرد.
نەورۆز لەگەڵ رەوا یوسف گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی واژۆ دەکات و یانەکەی سلێمانی دەیەوێت دوو یاریزانی دیکەی هەولێر بگوازێتەوە و لە عومەر جەنگی و گەیلان لوقمان نزیکە.
یاریزانە 26 ساڵانەکە پێشتر یاری بۆ یانەکانی زاخۆ، تەڵەبە، برایەتی، کارەبا و پێشمەرگەی هەولێر کردووە، لە مێرکاتۆی زستانەی 2024، پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد.