
یاریگا –
لێژنەی ئۆڵێمی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی ده‌ستنیشانكرد و هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بە ئەندامی دەستەکە دیاریکراوە.
لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بە نووسراوی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەی قوە جەوییەی هەڵوەشاندەوە و دەستەیەکی کاتی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکەن لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ یانەکە بکرێت.
لیژنە کاتییەکەی قوە جەوییە چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌یه و بە کاتی یانەکە بەڕێوە دەبات، ده‌بێت له ماوه‌ی سێ مانگ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه بكرێت و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه كاروباری یانه‌كه به‌رێوه‌ببه‌ن، لەوانە دروستكردنه‌وه‌ی یاریگاکە دوای ڕووخاندنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەروەها چاودێریکردنی لایەنە دارایی و کارگێڕییەکان، دروستكردنی تیپێک کە توانای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانی وەرزی داهاتوودا هەبێت.
له‌و ده‌سته كاتییه‌ی كه دیاریكراوه هاوار مه‌لا محه‌مه‌د ئەستێرەی کوردی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته کاتییەكه و سه‌رۆكی و ئه‌ندامه‌كانیش پێكهاتوون له:
- معن بەدای فەرەج (سەرۆک)
- ریاز مەزهەر (جێگری سەرۆک)
- بەسام ڕەئوف (سکرتێر)
- سەباح کەریم کازم (ئه‌مینداری دارایی)
- عەمار جەبار (ئەندام)
- تاریق بەدای (ئەندام)
- هاوار مه‌لا محه‌مه‌د (ئەندام)
- عه‌بدولمحسن فالح (ئەندام)
- جاسم غولام (ئەندام)