تەواو؛ یاریزانێک ریال مەدرید جێدەهێڵێت

یاریگا –
یانەی کۆمۆی ئیتاڵی گرێبەستی هاکۆبۆ رامۆن، بەرگریکاری لاوی ریال مەدریدی یەکلاییکردەوە.
رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، کۆمۆ بۆ گواستنەوەی هاکۆبۆ رامۆن لەگەڵ ریاڵ مەدرید گەیشتووەیە رێککەوتنی کۆتایی و بەرگریکارە ئیسپانییەکە بەبڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە دەکات.
.@Como_1907, accordo con il @realmadrid per Jacobo Ramón. Acquisto a titolo definitivo a 2,5 mln, con clausole di riacquisto e percentuale sulla futura rivendita @SkySport
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) July 21, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هاوشێوەی گرێبەستەکەی نیکۆ پاز، ریال مەدرید دەتوانێت لە سێ وەرزی داهاتوودا جارێکی دیکە یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە یانەکەی.
جیا لەوەش هەرکاتێک کۆمۆ یاریزانەکە بفرۆشێت، %50ـی پارەی گرێبەستەکە بە ریال مەدرید دەدرێت.
خاکۆبۆ لە 6ـی کانونی دووەمی 2005 لە مەدرید لەدایکبووە. بەرزی باڵای مەترێک و 96 سانتیمە و لە دڵی بەرگری یاریی دەکات. لە 2013 لە تەمەنی 8 ساڵی پەیوەندی بە ئەکادیمیای ریال مەدرید کردووە.
یاریزانەکە بەوە ناسراوە توانەیەکی باشی لە بنیادنانی هێرش هەیە. بەخێرایی خۆی سەلماندووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای ژێر 18 و 19 ساڵانیش کراوە.