بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ عەلی کازم لە نێوان دهۆک و زاخۆ خۆی یەکلایی کردەوە

ئۆفەرێکی گرانبەهای دهۆکی رەتکردەوە و لە مانەوەی لە زاخۆ نزیکە

Yariga App

یاریگا –

عەلی کازم لە نێوان دهۆک و زاخۆ خۆی یەکلایی کردەوە و بڕیاریداوە هەر لە زاخۆ بمێنێتەوە و ئۆفەرێکی گرانبەهای دهۆکی رەتکردەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ ئۆفەرەکەی دهۆکی رەتکردووەتەوە و ناچێتە ریزەکانی هەڵۆیەکانی چیا، لەکاتێکدا دهۆک ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەشی ئەو گۆڵپارێزە 27 ساڵانە کردبوو، بۆ ئەوەی بیکاتە جێنشینی محەمەد ساڵح کە دەچێتە ریزەکانی قوە جەوییە و بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەلی کازم لە مانەوەی لە زاخۆ نزیکترە و لە دوایین 24 کاتژمێری رابردوو گفتوگۆیەکی چڕ لە نێوان گۆڵپارێزەکە و زاخۆ کراوە و هەردوولا لە نویکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان نزیکن، عەلی کازم نزیکە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ کوڕانی خابوور نوێبکاتەوە.

گۆڵپارێزە 27 ساڵانەکە هاوینی 2023 لە یانەی نەفتی وەسەتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆ کرد، ئەم وەرزە بە درێسی یانەکەی لە جام و خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 38 یاری 18 کلین شیتی تۆمارکرد و تەنیا 25 گۆڵی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button