مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا دەدات

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی لایپزیگ دەدات.
سکای سپۆڕتی ئەلمانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ دەدات. هێشتا ئەگەری مانەوەی شێشکۆ لە ئەڵمانیا هەیە مەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت. گفتوگۆکانی نێوان لایپزیگ و یانە ئارەزومەندەکان بەردەوامن، یانە ئینگلیزیەکەش رکابەری سەرەکی بەدەستهێنانی واژۆی ئەو بەهرەمەندە لاوەیە. بژاردەکەی دیکەش نیکۆلاس جاکسۆن یاریزانی ئێستای چێڵسییە.
بەر لە شەیتانە سوورەکانی چێلسیش خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی شێشکۆ دەربڕیوە و تاوەکوو ئێستا کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەم هێرشبەرە دەکات.
بەم نزیکانە داهاتووی ئەو یاریزانە سلۆڤینییە تەمەن 22 ساڵە یەکلایی دەبێتەوە. لایپزیگ چاوەڕێی ئۆفەری گونجاوە و شێشکۆش هەڵسەنگاندن بۆ هەموو بژاردەکان دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی و توانا بەرزەکانی، شێشکۆ بە یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی ئەوروپا دادەنرێت و دەتوانێت وەبەرهێنانێکی ستراتیژی بێت بۆ مانچێستەر یونایتد لە ئێستا و داهاتوودا.