ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول شەشەم گرێبەستی هاوینەی یەکلاییکردەوە

لەوانەیە دوا گرێبەستی ئەم مێرکاتۆیە بێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول و ئێنتراخت فڕانکفورت لەسەر تەواوی وردەکارییەکان لەسەر گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ رێککەوتن.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیی بۆ خەرجکردنی 91 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکێ دەربڕیوە. بەهای گواستنەوەی هوگۆ بریتییە لە 80 ملگیۆن یۆرۆ و بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆش وەکو پاداشت تەرخانکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، پاداشتەکان پەیوەستن بە دەستکەوتی هاوبەشی لیڤەرپوول و ئێکیتیکێ و ئێستا هەموو لایەک لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتوون.

بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا، ئەستێرە فەڕەنسییەکە بچێتە شاری لیڤەرپوول و پشکنینی پزیشکی بکات.

ئێکیتیکێ یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی بۆندسلیگا و لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 33 یاریدا 15 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو.

ئێکیتیکێ لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد. پێشتر یاریی بۆ یانەکانی رێمس و ڤایڵی دانیمارکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button