
یاریگا –
سیپان سدیقی یاریزانی یانه‌ی زاخۆ ریزی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌غداد ده‌كات.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویه‌تی، سیپان سه‌دیق به‌رگریكاری راستی یانه‌ی زاخۆ له گفتوگۆدایه له‌گه‌ل یانه‌ی شوڕته و له‌وانه‌یه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بگاته رێكه‌وتن.
یاریزانه‌كه‌ی زاخۆ جگه له شوڕته گرێبه‌ستی له چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان و عێراقیش پێگه‌یشتووه، به‌ڵام یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی شاری به‌غداد بكات.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ سیپان له‌گه‌ڵ شوڕته نه‌گاته رێكه‌وتن، ئه‌وا یانه‌ی جه‌وییه دووه‌م بژارده‌ی به‌هێزی یاریزانه‌كه ده‌بێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌كات و به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر له نێوان شوڕته و جه‌وییه بۆ وه‌رزی داهاتوو یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت.
سیپانی ته‌مه‌ن 26 ساڵان پێشتر له یانه‌ی هه‌ندرێن و زاخۆ یاریی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زاخۆ كۆتایی هاتووه ئێستا یاریزانێكی ئازاده.