ئیزاک لە بڕیارە گەورەکە نزیکبووەتەوە
رۆژنامەی ریازییە دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

یاریگا –
تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری سویدی لە نیوکاسڵ یونایتد یەکلایی نەکراوەتەوە.
لیڤەرپوول و چەند یانەیەکی سعوودی بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی ئیزاک دەدەن، بەڵام نیوکاسڵ ئامادەنییە دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت.
ئیزاک ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتووی نیوکاسڵی جێهێشتووە و بەشداری لە دوا یاریی یانەکەی بەرامبەر سێڵتک نەکرد، ئەمەش گومانەکانی لەسەر داهاتووی یاریزانەکە لە سەینت جەیمسس پارک زیادکردووە.
گۆنزالۆ گایتان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ریازییەی سعوودی روونیکردووەتەوە؛
بە جیدی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو بژاردەکان دەکەین، لە یەکلاییکردنەوەی هەنگاوی داهاتوو نزیکبووینەتەوە.
رۆژنامەی ریازییە دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردبووەوە، ئیزاک بووەتە ئامانجی یەکەمی هیلالی سعوودی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، نیوکاسڵ ئامادەنییە بە کەمتر لە 150 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە سویدییەکە ببێت.
ئیزاک لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 42 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان 27 گۆڵ و شەش پاسی یەکلاییکەرەوەی هەبوو.