🎥 ئێستا؛ پشکنینی پزیشکی بۆ راشفۆرد دەکرێت
گەیشتە شاری وەرزشی بارسێلۆنا..

یاریگا –
مارکۆس راشفۆرد، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
کەمێک پێش ئێستا مارکوس راشفۆرد بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت گەیشتە شاریی وەرزشی بارسێلۆنا، ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و دواتریش گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات.
‼️EXCLUSIVA‼️
Llega Rashford a la ciudad deportiva Joan Gamper para pasar la revisión médica.
📸@PPortabellaRaf via @barcahoyyt #FCBlive #Barcelona #Rashford #Mercato pic.twitter.com/rkNjseXXkU
— Pau Portabella (@PPortabellaRaf) July 21, 2025
ئەستێرە ئینگلیزییەکە شەوی رابردوو لە مانچێستەرەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی بارسێلۆنای کرد و دەوروبەری کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر فڕۆکەکەی نیشتەوە.
بڕیاربوو پاڵەوانی ئیسپانیا رۆژی سێشەممە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە پێشکەشی میدیا و هاندەرانی بکات، بەڵام ئاهەنگەکە لە کامپ نو دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 19:00 ئێواره بهكاتی ههولێر.
هۆکارەکەشی وەک رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ بڕیاری هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممە دوو راهێنان بە تیپه کاتالوونیەکە بکات.
مارکوس بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە بارسا دەکات و مووچەی ساڵێکی راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا 14 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لەپێناو یانە ئیسپانییەکە لە %15ـی مووچەکەی کەمکردووەتەوە.
بارسێلۆنا دەتوانێت لە هاوینی 2026 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی راشفۆرد لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی.