ناساندنی راشفۆرد لهسهر داوای فلیك دوا دهخرێت

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا بڕیاریدا پێشکەشکردنی یاریزانە نوێیەکەی مارکوس راشفۆرد بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دوابخات.
بڕیاربوو پاڵەوانی ئیسپانیا رۆژی سێشەممە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە پێشکەشی میدیا و هاندەرانی بکات، بەڵام ئاهەنگەکە لە کامپ نو دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 07:00 ئێواره بهكاتی ههولێر.
هۆکارەکەشی وەک ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ بڕیاری هانزی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە دوو ڕاهێنان بۆ تیپه کاتەلۆنیهكه بكات.
🗓️🔵🔴 Ya hay fecha y hora para la presentación de Marcus Rashford con el Barça
✍️ @RogerTorello https://t.co/8x4FBbMsCv
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) July 20, 2025
ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد دەبێتە دووەم گرێبەستی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا، ئەمەش دوای گواستنهوهی خوان گارسیای گۆڵپارێز لە یانەی ئیسپانیۆلەوە دێت.
Video: Rashford smiling after his arrival in Barcelona. pic.twitter.com/TrkVxaB0Tr
— barcacentre (@barcacentre) July 20, 2025
بارسێلۆنا لەگەڵ یونایتد رێککەوتووە بە خواستن ڕاشفۆرد بگوازێتهوه لهگهڵ بژاردەی کڕینهوهی بە 30 ملیۆن یۆرۆ.
راشفۆردی تەمەن 27 ساڵ، وەرزی رابردوو بە خواستن لە یانەی ئەستۆن ڤێلا یاریی كرد، دوێنی گهیشته بارسێڵۆنا و ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ تیپەکە گەشتی ژاپۆن بكات بۆ ئامادەکاریی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ.