دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر سیتی نرخی یاریزانێكی دیارییدەكات و ریال مەدرید بەرگریكارێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر سیتی نرخی یاریزانێكی دیارییدەكات، مانچێستەر یونایتد دوو گرێبەستی دیكەی دەوێت و تۆتنهام تەواوی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێک دەستپێكرد.
مانچێستەر سیتی بەهای جەیمس ماكاتی بە 35 ملیۆن پاوەند دەستنیشانكرد و هەریەک لە یانەكانی وێستهام و ئێنتراخت فرانکفورت گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – تێلیگراف.
ریال مەدرید دەیەوێت چاوەڕێی ئیبراهیما كۆناتێ بكات و وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی بیگوازێتەوە، لەم هاوینەدا نرخێكی كەم پێشكەشی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە دەكات – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
یانەكانی سعوودیە ئۆفەرە زەبەلاحەكەیان بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر كێشایەوە – ئاس.
ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی ویلیام سالیبا بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی ئارسیناڵ دەدات – لیكیپ.
لیدز یونایتد گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ مونێز هێرشبەری بەڕازیلی یانەی فولهام دەستپێكردووە – سەن.
روبن ئامۆریم راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دوو یاریزانی دیكە بگوازنەوە – میرەر.
مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش دەدات و هیوادارن بتوانن رازی بكەن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات – ئابۆلا.
براین ئێمبوێمۆ پشكنینەكانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تەواوكرد بەمزووانە گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ.
تۆتنهام ئامادەیە نرخی دیاریكراو بۆ گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بەرگریكاری ئۆكراینی یانەی بۆرنمس بدات – كۆت ئۆفساید.
نۆتینگهام نزیكە لەوەی جاكۆب رامسی یاریزانی ئینگلیزی یانەی ئاستۆن ڤیلا بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – فوتبۆڵ ئینسایدەر.