فەرمی؛ رۆما گواستنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا –
یانەی رۆما گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە و بەفەرمی رایگەیاند.
رۆما خۆی بە راهێنەرایەتی جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری نوێ، خۆیان بۆ وەرزێکی نوێ پڕچەک دەکەنەوە بەتایبەت کە گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیا لە یۆرۆپالیگیش بەشداری دەکەن.
وەک لە پێگە فەرمیەکانی یانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، رۆما نیل ئەلعیناوی لە یانەی لێنسی فەڕەنسیەوە گواستەوە بۆ ریزی گلادیەیتەرەکان و تا ساڵی 2030 لە ریزەکانیان بەردەوام دەبێت.
✍️ Neil El Aynaoui is a new Roma player! 🐺
📄 https://t.co/yvvY3qi490#ASRoma pic.twitter.com/K1RKyDhxJW
— AS Roma English (@ASRomaEN) July 20, 2025
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، تێچووی یاریزانە بە رەگەز مەغریبیەکە کە لە فەڕەنسا لەدایکبووە، 23 ملیۆن یۆرۆ بووە.
نیل کە تازە تەمەنی 23 ساڵە، لە هێڵی ناوەند یاریی دەکات. ماوەی دوو ساڵ یاری بۆ لێنس کردووە.