فەرمی؛ ناپۆلی گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی سام بیوکێما، بەرگریکاری هۆڵەندی پەیوەندی بە ناپۆلی کرد.
یانەی ناپۆلی بەفەرمی رایگەیاند، سام بیوکێما، بەرگریکاری پێشووی بۆڵۆنیا بەفەرمی گرێبەستێکی درێژخایەنی بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە و ئێستا یاریزانی ناپۆلییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی باوەرپێکراو نیکۆلۆ شیرا، ناپۆلی لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە هۆڵەندیەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە بۆڵۆنیا دەدات.
Sam is proud to be one of us! ✨
💙 #ProudToBeNapoli | #ForzaNapoliSempre | #WelcomeBeukema pic.twitter.com/HWAJL7nlL2
— Official SSC Napoli (@sscnapoli) July 20, 2025
هاوکات مووچەی ساڵانەی یاریزانە 26 ساڵانییەکە لەگەڵ ناپۆلی بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و بە پێنج ساڵ پازدە ملیۆن وەردەگرێت.
سام لە هاوینی 2023 بەبڕی 7.98 ملیۆن یۆرۆ لە ئالکماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە بۆڵۆنیا کرد، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.
یاریزانە هۆڵەندییەکە بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 8 یاریی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە و نازناوێکی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.