بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز گرێبەستی نۆ یاریزانی نوێدەکاتەوە

ئاسۆ رۆستەم و محەمەد دلاوەر و عیماد عیسا لە نەورۆز دەمێننەوە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز گرێبەستی نۆ یاریزانی یانەکەی نوێدەکاتەوە و هەریەکە لە ئاسۆ رۆستەم و محەمەد دلاوەر و عیماد عیسا لە یانەکەی سلێمانی دەمێننەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لەگەڵ هەریەکە لە ئەحمەد مەحموود، عیماد عیسا، هانی شاكر، ئاسۆ ڕۆستەم، گاتۆچ پانۆم، تەقی فەلاح، عەلی ساڵح، محمد دلاوەر و ئیبراهیم ئەحمەد گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو نۆ یاریزانە وەرزی داهاتوو بە درێسی یانە سپیپۆشەکە بەردەوام دەبن.

محەمەد دلاوەر کاپتنی لاوی یانەکە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ نەورۆز هەیە، بەڵام لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە چەند یانەیەک دەیانویست بیگوازنەوە ریزەکانیان، یانەکەی شاری هەڵمەت و قوربانی رەتیکردەوە دەستبەرداری بێت و وەرزی داهاتوو بە درێسی نەورۆز بەردەوام دەبێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەستی بە هەوڵەکانی کردووە و لە گواستنەوەی محەمەد رەزا یاریزانی زەوڕا و رەوا یوسف یاریزانی هەولێر نزیکبووەتەوە.

یانەی نەورۆ وەرزی داهاتوو بە راهێنەرایەتی یاسین ئاراس راهێنەری نوێی یانەکە بەشداریی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات، کە وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پلەی نۆیەمی خولەکەی بەدەستهێنا.

دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق کرایەوە؛ نوێترین دەنگۆ و گواستنەوەکانی مێرکاتۆی هاوینە

بابەتی زیاتر

Back to top button