
یاریگا –
نەبی کارڤان چارەسەرکاری پزیشکی یانەی دهۆک کە بەهۆی سکاڵایەکی ئەمجەد عەتوان دەستبەسەرکرابوو، ئازادکرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (20ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) نەبی کارڤان چارەسەرکاری پزیشکی یانەی دهۆک ئازادکرا، کە لە یاریی کۆتایی جامی عێراق بەرامبەر زاخۆ پەلاماری ئەمجەد عەتوانی دا و دوای یارییەکە ناوەڕاستکارەکەی زاخۆ لە بنکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکرد.
کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک وێنەیەکی خۆی و نەبی کارڤانی لە بنکەی پۆلیس بڵاوکردووەتەوە، کە پزیشکەکەی دهۆک دەستێکی بەستراوەتەوە و ئەو پەرلەمانتارە ئازادبوونی پزیشکەکەی دهۆکی راگەیاندووە.
دوێنێ شەممە تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرایکردبوو، دوای یاریی کۆتایی جامی عێراق، نەبی کەرەڤان چارەسەرکاری پزیشکی یانەی دهۆک رادەستی هێزی پۆلیس کرا و راستەوخۆ رەوانەی بنکەی پۆلیسی زیونە لە بەغدای پایتەخت کرا، پاشان ئەمجەد عەتوان چووەتە بنکەکە و سکاڵای لەسەر نەبی کەرڤان تۆمارکردووە.
هاوکات یانەی دهۆک لە دۆخی چارەسەرکارە پزیشکییەکەی نیگەران بوو، چونکە هەر لەناو بنکەکە لەکاتی وەرگرتنی وتەی هەردوو لایەن جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چارەسەرکارەکەی دهۆک و ئەستێرەکەی زاخۆ روویداوە و بەو هۆیە دەستێکی نەبی کەرڤان شکاوە.
ئەندامێکی یانەی دهۆک لە بەغدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە