بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق کرایەوە؛ نوێترین دەنگۆ و گواستنەوەکانی مێرکاتۆی هاوینە
ئاسۆ رۆستەم و محەمەد دلاوەر لە نەورۆز دەمێننەوە

یاریگا –
ئەمڕۆ دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە عێراق کرایەوە، کە یانەکان لە ئیستاوە دەستیان بە جموجۆڵ و یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکان کردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا نوێترین دەنگۆ و هەواڵەکانی مێرکاتۆی هاوینە لە عێراق بڵاو دەکاتەوە، لەسەر ئاستی چوار یانەکەی کوردستان هەریەکە لە دهۆک و زاخۆ و نەورۆز دەستیان بە جموجۆڵەکانیان کردووە، بەڵام یانەی هەولێر تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ دروستکردنی تیپەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نەهاویشتووە.
- نەورۆز لەگەڵ ئاسۆ رۆستەم و محەمەد دلاوەر گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو لە یانەکە دەمێننەوە.
- رەوا یوسف ناوەڕاستکاری هەولێر لەگەڵ یانەی نەورۆز گەیشتووەتە رێککەوتن و لەم هەفتەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی سلێمانی واژۆ دەکات و وەرزی داهاتوو ناوەڕاستکارە 31 ساڵانەکە درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
- یانەی نەورۆز لەگەڵ عومور جەنگی بەرگریکاری هەولێر لەگفتوگۆدایە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
- سەعد ناتق بەرگریکاری تەڵەبە لەگەڵ یانەی دهۆک گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی هەڵۆیەکانی چیا دەپۆشێت.
- محەمەد سالح گۆڵپارێزی دهۆک لەگەڵ قوە جەوییە گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو لەجیاتی هەڵۆیەکانی چیا، پارێزگاری لە گۆڵی هەڵۆیەکانی بەغدا دەکات.
- ئەحمەد سەبری هێرشبەری کوردی یانەی نەفت لەگەڵ قوە جەوییە گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو هێرشبەرە 26 ساڵانەکە درێسی جەوییە دەپۆشێت.
- یانەی نەورۆز لەگەڵ موجتەبا موحسین ناوەڕاستکاری قاسم گەیشتووەتە رێککەوتن.
- مەهدی هاشم گۆڵپارێزی پێشووی کەرخ و هەولێر پەیوەندی بە ریزەکانی موسڵ دەکات و وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەو یانەیە یاریی دەکات.
- دیار یاخی بەرگریکاری کوردی یانەی نەفت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نوێکردەوە.
- یانەکانی رەمادی و حدوود بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق ئۆفەریان پێشکەشی بیلال ساڵح کردووە.
- ئەحمەد یاسین ناوەڕاستکاری زاخۆ یانەکەی بەجێدەهێڵێت و لەگەڵ دیالا و یانەیەکی سوید لەگفتوگۆدایە.