عێراقکوردستانگرنگترین

زانیاری یاریگا؛ رەوا یوسف یانەی داهاتووی یەکلایی کردەوە

لەم هەفتەیە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

رەوا یوسف ناوەڕاستکاری هەولێر لەگەڵ نەورۆز گەیشتە رێککەوتن و بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، رەوا یوسف ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر لەگەڵ یانەی نەورۆز گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی سلێمانی دەپۆشێت، لەکاتێکدا ئەو یاریزانەی هەولیر نزیکبوو بچێتە ریزەکانی زاخۆ و زەوڕا.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی نەورۆز زانیویەتی، رەوا یوسف لەگەڵ نەورۆز رێککەوتووە و وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی نەورۆز دەپۆشێت، لەم هەفتەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی سلێمانی واژۆ دەکات.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، رەوا یوسف گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر کۆتایی هاتووە و بڕیاریداوە ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت و زاخۆش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە 30 ساڵانەی دەدا کە لەم مانگە تەمەنی دەبێتە 31 ساڵ، رەوا لەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 34 یاری دوو هەزار و 579 خولەک یاریی کرد و گۆڵێک و دوو ئەسیستی تۆمارکرد.

رەوا یوسف لەدایکبووی 28ـی تەممووز/یۆلیۆی 1994 پێشتر لە ریزی یانەکانی دهۆک و گازی باکوور و پێشمەرگەی هەولێریش یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button