ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول گرێبەستێکی دیکەی گەورەی یەکلایی کردەوە

وەرزی داهاتوو ئێکیتیکێ درێسی رێدز دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لەگەڵ ئێنتراخت فرانکفورت گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستێکی دیکەی گەورەی یەکلایی کردەوە، هوگۆ ئێکیتیکێ وەرزی داهاتوو درێسی رێدز دەپۆشێت.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول هەموو شتێکی بۆ گواستنەوەی ئێکتیکێ تەواو کردووە و هێرشبەرەکەی فرانکفۆرت بەرامبەر 95 ملیۆن یۆرۆ دەگوازێتەوە ریزەکانی، کە بەشێکی پارەی گرێبەستەکەی بە ئاست و دەستکەوتەکانی یاریزانەکە بە درێسی رێدز بەستراوەتەوە.

پلێتینبێرگ راشیگەیاندووە، بە زووترین کات وادەی پشکنینە پزیشکییەکانی ئێکتیکێ دەستنیشان دەکرێت و ئەو یاریزانە تاوەکو 2031 دەبێتە یاریزانی لیڤەرپوول، کە نرخی گرێبەستەکەی بەبێ پاداشت 78 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.5 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ کردبوو، بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.

هوگۆ لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button