ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی لویس دیاز ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی لیڤەرپوول دەکات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی لویس دیاز ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی لیڤەرپوول دەکات، لەکاتێکدا باڤارییەکان ئۆفەری یەکەمیان رەتکردبووەوە.

گەرچی پێنج رۆژ لەمەوبەر بایرن میونشن یەکەم ئۆفەری پێشکەشی لیڤەرپوول کرد، بەڵام هەرزوو رێدز رەتیکردەوە، کە باڤارییەکان یەکەم ئۆفەری فەرمییان بە بڕی 67.5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رێدز کرد، کەچی ئەو یانە ئینگلیزییە هەر یەکسەر ئۆفەرەکەی بایرنی رەتکردەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن بەنیازە ئۆفەرێکی دیکەش پێشکەشی لیڤەرپوول بکات چونکە گواستنەوەی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینەی یانە ئەڵمانییەکەیە و دیازیش راشکاوانە بە یانەکەی گوتووە دەیەوێت لەم هاوینە ئانفێڵد بەجێبهێڵێت.

لویس دیاز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆ بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

لویس دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول 148 یارییكردووە و 41 گۆڵیكردووە و 23 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button