ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوایین پەرەسەندن: بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لەسەر مووچەی راشفۆرد رێکدەکەون

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا رەزامەندی لەسەر پێدانی مووچەی تەواوی راشفۆرد لە وەرزی داهاتوودا دەربڕیوە.

رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە مانچێستەر یونایتدەوە بۆ بارسێلۆنا کرا. لە گرێبەستەکەدا بژاردەی کڕینی ئەو یاریزانە بۆ هەمیشەیی لە گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا هەیە، ئەمەش خاڵێکە کە سەرنجی شەیتانە سوورەکانی راکێشاوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وردەکاریی گرێبەستی کۆتایی نێوان هەردوو یانە ئاشکرا دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بارسێلۆنا بڕیارە لە ماوەی خواستنەکەدا مووچەی تەواوی ئەو یاریزانە بدات کە هەفتانە 315 هەزار پاوەندە، ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی یونایتد کە رازی بوو بە خواستن دەستبەرداری هێرشبەرەکەی ببێت.

راشفۆرد نیوەی دووەمی وەرزی رابردووی بە خواستن لە ئەستۆن ڤێلا بەسەر برد، دوای ئەوەی لە ژێر سەرپەرشتی روبێن ئەمۆریم لە یونایتد لە پێکهاتەی یانەکەی دوورکەوتەوە. 17 یاری بۆ ئاستۆن ڤێلا کرد و 4 گۆڵ و 6 ئەسیستیشی هەبووە. گرێبەستی ئێستای راشفۆرد لە هاوینی 2028 لەگەڵ یونایتد بەسەردەچێت.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی راهێنانی پێش وەرزەوە بە جیا لە یاریگای کارینگتۆن مەشق و راهێنان دەکات و جادۆن سانچۆ و ئەلیخاندرۆ گارناچۆ و ئەنتۆنی مارشال و تایرێل مالاسیا پەیوەندییان پێوەکردووە. ئاماژەیەکی دیکەی رۆشتنی راشفۆرد لە یونایتد کاتێک بوو کە درێسی ژمارە 10 لە سەرەتای ئەم مانگەدا پێشکەش بە ماتیۆس کونیا کرا.

راشفۆرد 426 یاری لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کردووە و 138 گۆڵی تۆمارکردووە و 77 ئەسیستیشی هەبووە. لەگەڵ یونایتد دووجار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دووجار جامی ئینگلتەرا و جارێکیش نازناوی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button