ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستە گەورەكەی راگەیاند

دووەم گرێبەستی هاوینەی شەیتانە سوورەكان

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ ئەستێرەی كامێرۆنی یانەی برێنتفۆردی راگەیاند.

ئێمبوێمۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ترواوە بە بەهای شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئێمبوێمۆی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


ئێمبویێمۆ بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند و شەش ملیۆن گۆڕانكاری و تاوەكو 2030 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات، شەیتانە سوورەكان بە چوار قیستی جیاواز پارەكە بە برێنتفۆرد دەدەن.

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ كونیا بە بەهای 62.5 ملیۆن پاوەند واژۆكرد و ئێمبوێمۆ دووەم گرێبەستی ئەو یانەیەیە.

ئێمبویێمۆ لەم وەرزەدا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button