دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ جەیدن سانچۆ دەچێتە سێریا ئەی و بایرن میونشن لە گواستنەوەی ئامانجەكەی نزیكە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتووس لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک نزیكە، دوو یانەی گەورە كۆلۆ موانیان دەوێت و ئەیسی میلان شوێنگرەوەی تیۆ هێرناندێز دەستنیشاندەكات.

جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات – توتۆ سپۆرت.

یوڤێنتوس ئامادەیە بڕی داواكراوی مانچێستەر یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە جەیدن سانچۆ كە بەهاكەی 25 ملیۆن یۆرۆیە بدات، گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بۆ ماوەی چوار ساڵ و بە مووچەی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە دەكات – سپۆرت میدیا سێت.

لیڤەرپوول ئامادەیە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئادەم وارتن واژۆ بكات، یاریزانەكە دەیەوێت وەرزێكی دیكەش لە كریستاڵ پاڵاس بمێنێیەوە – سەن.

مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی راندال كۆلۆ موانی یاریزانی پاریس سانجێرمان دەدەن، كە وەرزی رابردوو بەخواستن لە یوڤێنتوس یاریی دەكرد – فووت مێركاتۆ.

ئێڤەرتن نزیكە گرێبەستی جۆردان پیكفۆرد بۆ ماوەی چوار ساڵ نوێبكاتەوە – سەن.

ئەیسی میلان بۆ شوێنگرتنەوەی تیۆ هێرناندێز دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریكاری باڵی چاپی برایتن ئیستۆپینان واژۆ بكات – دی مارزیۆ.

بایرن میونشن لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز لە قۆناخێكی پێشكەوتوودایە و پێشبینی دەكرێت بەمزووانە هەردوو یانە كۆببنەوە و بڕیار لەسەر داهاتووی یاریزانەكە بدەن – بێڵد.

ئیڤان فێرگسن بە خواستن لە برایتنەوە پەیوەندی بە رۆماوە دەكات و یانە ئیتاڵیەكە بژاردەی كڕینەوەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەكەیدا زیاد دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

فەنارباچێ نزیكە لەوەی میلان شكرینیار و ماركۆ ئاسێنسیۆ بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – فووت مێركاتۆ.

ئێمریک ئۆبامیانگ دوای جێهێشتنی قادسیە ئۆفەرێكی یانەی ئیتیفاقی رەتكردەوە و دووبارە گەڕانەوە بۆ مارسیلیای هەڵبژارد – فووت مێركاتۆ.

چێڵسی هیوادارە رەحیم ستێرلینگ بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند بفرۆشێت – سەن.

تۆتنهام لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ئەوەی جواو پاڵینیا بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – كریستیان فاڵک.

بابەتی زیاتر

Back to top button