بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری نیوکاسڵ هەمووشتێکی لەبارەی ئیزاک درکاند

Yariga App

یاریگا –

لە گەرمەی پەرەسەندنی دەنگۆیەکانی پەیوەست بە داهاتووی ئالێکساندەر ئیزاکی ئەستێرەی نیوکاسڵ، ئێدی هاوی راهێنەری یانەکە بێدەنگی شکاند.

دوێنێ بوو کە سانتی ئاونای رۆژنامەنووسی بەناوبانگ بڵاویکردەوە ئیزاک رۆشنایی سەوزی بۆ هیلالی سعوودی هەڵکردووە بۆ گواستنەوەی. ئەوەش دوای ئەوەی نیوکاسڵ دەرگای بە رووی ئارسیناڵ و لیڤەرپوولدا داخست بۆ هەمان مەبەست.

پێشهاتی نوێ و چاوەڕواننەکراو پەیوەست بە ئیزاک و وێستگەی داهاتووی

لە نوێترین هەڵوێستی یانە ئینگلیزیەکەدا و لە رێگەی لێدوانێکی راهێنەرەکەیانەوە، جەخت لە مانەوەی ئەستێرە سویدیەکە کرایەوە و وتی

بۆ من قورسە روونکردنەوەی  100% بدەم لەسەر هەر یاریزانێکم. ئالێکس لە نیوکاسڵ دڵخۆشە. ئەو یاریزانەکان، ستاف و تیمەکەشی خۆشدەوێت. من دڵنیام بەوەی سەرەتای وەرزی نوێ هەر لێرە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button