عێراقکوردستانگرنگترین

ئەندامێکی یانەی دهۆک لە بەغدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە

سکاڵای فەرمی لەسەر تۆمارکراوە..

Yariga App

یاریگا –

نەبی کەرەڤان چارەسەرکاری پزیشکی یانەی دهۆک بەهۆی ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی عێراق پەلاماری ئەمجەد عەتوانی دا، لە دوێنێ شەوەوە لە بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هێزی ئەمنی یاریگا نەبی کەرەڤان چارەسەرکاری پزیشکی یانەی دهۆکیان رادەستی هێزی پۆلیس کردووە و راستەوخۆ رەوانەی بنکەی پۆلیسی زیونە لە بەغدای پایتەخت کراوە، پاشان ئەمجەد عەتوان چووەتە بنکەکە و سکاڵای لەسەر نەبی کەرڤان تۆمارکردووە.

هاوکات یانەی دهۆک نیگەرانە، چونکە هەر لەناو بنکەکە لەکاتی وەرگرتنی وتەی هەردوو لایەن جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چارەسەرکارەکەی دهۆک و ئەستێرەکەی زاخۆ روویداوە و بەو هۆیە دەستێکی نەبی کەرڤان شکاوە.

ئێستا نەبی کەرەڤان بە برینداری لە بنکەی پۆلیسی زیونە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

پاش ئەوەی ناوبژیوان بڕیاریدا لە رێگەی ڤار پێداچوونەوە بۆ پێناڵتییەکەی کەریم دەروێش، یاریزانی دهۆک بکات، ئەمجەد عەتوان ناڕەزایی دەردەبڕی و بڕوای وابوو ستەمیان لێ دەرکرێت، هەر بەو هۆیە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو یانە روویدا و هێرشکرایە سەر ئەمجەد عەتوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button