بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

تەواو؛ ئۆبامیانگ دەگەڕێتەوە ئەوروپا و لەگەڵ یانەیەک رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

مارسیلیا لەگەڵ پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، یانەی مارسیلیای فەڕەنسی لەگەڵ پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی گەیشتووتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکو هاوینی 2027 لەگەڵ گۆڵکارە گابۆنییەکە واژۆ دەکات.

ئۆبامیانگ ماوەی 17 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر یاریی دەکات و درێسی یانەکانی ئەیسی میلان، لیل، مۆناکۆ، بۆرووسیا دۆرتموند، ئارسیناڵ، بارسێلۆنا، چێڵسی، مارسیلیای پۆشیووە و هاوینی رابردووش بە گرێبەستێکی دوو ساڵە روویکردە یانەی قادسیەی سعوودیە کە تازە سەرکەوتبوو بۆ خولی رۆشەنی ئەو وڵاتە.

بەڵام لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سعوودیەکە هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەوروپا و درێسی مارسیلیای فەڕەنسی بپۆشێتەوە.

ئۆبامیانگ بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 728 یاریی کردووە، 370 گۆڵی کردووە و 103 گۆڵی دروستکردووە.

لە وەرزی 2023/2024 بە درێسی مارسیلیای فەڕەنسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 51 یاریی کرد، 30 گۆڵی کرد و 11 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button