ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە ئەستێرەكانی یانەكەی بەردەوامە و ئەمجارە گرێبەستی تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەكەی نوێدەكاتەوە.

كۆرتوا لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی چێڵسی ئینگلیزیەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ریال مەدرید گرێبەستی تیبۆ كۆرتوا تاوەكو 2027 نوێدەكاتەوە.

ریال مەدرید لە مێركاتۆی هاوینەدا ماڵئاوایی لە كارلۆ ئانچێلۆتی، لوكا مۆدریچ، لوكاس ڤازكێز و خێسوس ڤایێخۆ كرد و گرێبەستی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، ترێنت ئارنۆڵد، دین هاوسن، ئالڤارۆ كارێراس، فرانكۆ ماستانتونۆ واژۆ كرد و هەروەها گۆنزالۆ گارسیای لە تیمی دووەمەوە بۆ تیمی یەكەم سەرخست.

وەرزی رابردوو تیبۆ كۆرتوا لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 53 یارییكرد و 17 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە و 63 گۆڵی لێكرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button