ئەیسی میلان لەگەڵ هێرشبەرێکی پۆرتوگالی گفتوگۆ دەکات
ئامانجی سەرەکی میلانە..

یاریگا –
ئەیسی میلان هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پۆرتوگالی دەنێت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پاریس سانجێرمان ئامانجی سەرەکی ئەیسی میلانە و یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا، ئەیسی میلان لەگەڵ بریکاری کارەکانی گۆنچالۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە و لە ئەگەرەکانی روودانی گرێبەستەکە دەکۆڵنەوە.
میلان بودجەی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە لەبەردەستە و بڕوایان وایە دەتوانن بەو بودجەیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
🚨🔴⚫️EXCLUSIVE: AC Milan considering Gonçalo Ramos as top option!
🗣️ Milan officials in talks with the Portuguese striker’s agents to explore the possibility of a deal.
🇮🇹 Milan have a budget of €30M and believe a move for Gonçalo Ramos is feasible.
⏳Wait&See. #mercato #PSG pic.twitter.com/szw85ir1o1
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) July 18, 2025
گۆنچالۆ لە زستانی 2024 بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای گۆنچالۆ رامۆس لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.
رامۆس بە درێسی پاریس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 86 یاریی کردووە، 33 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو لیگ وەن، دوو جامی فەڕەنسا، و دوو نازناوی سوپەری فەڕەنسای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.