ئینگلتەراگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لویس دیاز لە نێوان رۆیشتن و مانەوە بڕیاری چی دەدات؟

Yariga App

یاریگا –

لە سەرەتای مێركاتۆی هاوینەدا ناوی لویس دیاز بە رۆیشتن لە لیڤەرپوول بەستراوەتەوە و هەریەک لە یانەكانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی دەدەن.

لویس دیاز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆ بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، لویس دیاز خواستی خۆی بۆ رۆیشتن لە لیڤەرپوول دەربڕیوە و بە روونی بە یانەكەی راگەیاندووە دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات.

ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن گواستنەوەكەی پەسندكردووە و گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەكە هەڵكردووە.

تاوەكو ئێستا بایرن میونشن و لویس دیاز نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی، یانە ئەڵمانییەكە هەوڵی رازیكردنی لیڤەرپوول دەدات.

بارسێلۆنا هێشتا هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانەكە دەدات بەڵام ناتوانێت ناوی تۆمار بكات.

لویس دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول 148 یارییكردووە و 41 گۆڵیكردووە و 23 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button