کوردستانگرنگترین

سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دهۆک و زاخۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دهۆک و زاخۆ دەکەن.

لە یاریی کۆتایی جامی عێراق کە لە یاریگای شەعب لە بەغدا بە ئامادەبوونی نزیکەی 40 هەزار هاندەری دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و دوو نیوەی زیادکراو بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، دهۆک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی 5-3 لە زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار جامی عێراقی بەدەستهێنا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لە هەردوو یانە دەکات.

ژ دل و ب گه‌رمی پیرۆزباهيێ ل تیما دهۆك یا‌ ته‌پا پێی دکه‌م کو بوو ئێکه‌ما جاما عیراقێ، هه‌روه‌سا پيرۆزباهيێ ل تيما زاخۆ دكه‌م كو پله‌يا دويێ بده‌ستڤه‌ ئينا، ده‌ستخۆشيێ لێ دكه‌م و هیڤییا سه‌رکه‌فتنێت به‌رده‌وام بۆ وان دخازم.

گه‌هشتنا هه‌ردو تیمێت دهۆک و زاخۆ بۆ ڤی ئاستی، جهێ دلخۆشى و شانازییا هه‌می کوردستانییایه‌. هيڤيدارم ئه‌ڤ ئاست و سه‌ركه‌فتنه‌ گيانێ وه‌رزشى ل كوردستانێ و عێراقێ بگشتى بهێزتر بكه‌ن.

هه‌ر هه‌بن، هه‌ر سه‌رکه‌فتی بن.

هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دهۆک و زاخۆ دەکات.

پیرۆزبایی ل هەردوو یانێت دهۆک و زاخۆ دکەم بۆ ب دەستڤەئینانا پلەیا یەک و دوو یا جاما عێراقێ و هیڤییا سەرکەفتنا بەردەوام بۆ هەردوو یانەیان دخوازم. گرنگ ئەوە کوردستان ب سەرکەفت

دهۆک بۆ یەکەمجار جامی عێراقی بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانەی کوردستان لە مێژوودا ئەم جامە بەرز بکاتەوە، دوای بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دووەم نازناوی هەڵۆیەکانی چیا بوو لەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button