گرنگترین

دهۆک بۆیەکەمجار لە مێژوودا جامی عێراقی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

دهۆک بۆیەکەمجار لە مێژوودا جامی عێراقی بەدەستهێنا، لە یاریی کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە زاخۆی بردەوە.

لە یاریی کۆتایی جامی عێراق کە لە یاریگای شەعب لە بەغدا بە ئامادەبوونی نزیکەی 40 هەزار هاندەری دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و دوو نیوەی زیادکراو بەبێ گۆڵ تەکسانبوون، دهۆک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی 5-3 لە زاخۆی بردەوە.

دهۆک بۆ یەکەمجار جامی عێراقی کوردستانی بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانەی کوردستان لە مێژوودا ئەم جامە بەرز بکاتەوە، دوای بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دووەم نازناوی هەڵۆیەکانی چیا بوو لەم وەرزە.

دهۆک بە بەدەستهێنانی جامی عێراق، بلیتێکی بەشداریکردنی لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button