بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ و چاوەڕواننەکراو پەیوەست بە ئیزاک و وێستگەی داهاتووی

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتێکی نوێ و چاوەڕواننەکراو هاتووەتەئاراوە پەیوەست بە ئالێکساندەر ئیزاک و رۆشتنی لە نیوکاسڵ.

چەند مێرکاتۆیەکە و بەتایبەت ئەم هاوینە ئیزاک بووە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە، لەوانە ئارسیناڵ و لیڤەرپوول. بەڵام نیوکاسڵ بەهەموو شێوەیەک دەرگای بەڕووی هەردوو یانە خوازیارەکەدا داخست. بەوپێیەی دەیانویست، سەرباری دۆخی دارایی یانەکەیان، ئەستێرە سویدیەکە بهێڵنەوە بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە سانتی ئاونا بڵاوی کردووەتەوه، ئیزاک رۆشنایی سەوزی بۆ هیلال هەڵکردووە بۆ دەستکردن بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانە سعوودیە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی کە ئێستا گفتوگۆی هیلال و بریکارەکانی هێرشبەرەکە بەردەوامیی هەیە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button