فەرمی؛ ئارسیناڵ گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی نۆنی مادیۆکێ، یاریزانی پێشووی چێڵسی پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد.
ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، نۆنی مادیۆکێ، هێرشبەری پێشووی چێڵسی پەیوەندی بە گەنەرز کردووە و گرێبەستی بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆ کردووە.
نۆنی مادیۆکێی تەمەن 23 ساڵان درێسی ژمارە 20ـی ئارسیناڵ دەپۆشێت.
Talent in abundance.
Noni Madueke is a Gunner ✍️
Narrated by artist and Arsenal in the Community alumni, Stazzy 🎙️ pic.twitter.com/TfnkwG86Sz
— Arsenal (@Arsenal) July 18, 2025
ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی كێپا ئاریزابالاگا، مارتن زوبیمێندی و كریستیان نۆرگارد و نۆنی مادیۆکێی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.
مادویكێ تاوەکو 2030 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەبوو، کە سەرەتای ساڵی 2023 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری بلوز یانەکەی جێهێشت.
مادویكێ ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنی 7 یاریی نێودەوڵەتییە، وەرزی رابردوو لەگەڵ چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 46 یاری 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد.