بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئاتاڵانتا یاریزانێکی لە ئەیسی میلان گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاتاڵانتا سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی یاریزانێکی ئەیسی میلان و بەفەرمی گواستنەوەی راگەیاند.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە پێگە فەڕمیەکانی خۆیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، یانەی ئاتاڵانتا گواستنەوەی مارکۆ سپۆرتیێلۆی گۆڵپارێزی راگەیاند.

سپۆرتیێلۆ کە لە 10ی ئایاری 1992 لە شاری دیسیۆ لەدایکبووە، هەر لەگەڵ تیپی لاوانی ئاتالانتا دەستی بە ژیانی وەرزشی کردووە دواتر یاری بۆ سێرێگینۆ لە وەرزی 2010/11 و پۆگیبۆنسی (وەرزی 2011/2012 و کارپی وەرزی 2012/13 بکات، پاشان گەڕایەوە بۆ یانەی ئەتالانتا و لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 توانی 88 یاری بۆ ئەو یانەیە بکات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، تێچووی گۆڵپارێزەکە 1.3 ملیۆن یۆرۆ بووە.

لەپای ئەو دوو ساڵەی خزمەتی لە یانەکەیان ئەنجامیدا، میلان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی مارکۆ کرد و هیوای بەختێکی باشیان بۆ خواست لە گەشتەکەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button