ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد ئامانجە گەورەكەی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ برێنتفۆرد و براین ئێمبوێمۆ پەیوەندی بە شەیتانە سوورەكانەوە دەكات.

ئێمبوێمۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ترواوە بە بەهای شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و براین ئێمبوێمۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات.


ئێمبویێمۆ بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند و شەش ملیۆن گۆڕانكاری و مانچێستەر یونایتد بە چوار قیستی جیاواز پارەكە بە برێنتفۆرد دەدات.

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ كونیا بە بەهای 62.5 ملیۆن پاوەند واژۆكرد.

ئێمبویێمۆ لەم وەرزەدا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button