
یاریگا –
تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا لە پشتیدا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
تێر شتیگن لە هاوینی 2014 لە بۆڕووسیا مونشنگلادباخەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لە هاوینی 2028 گرێبەستەكەی بەسەردەچێت.
🔴 𝐎𝐏𝐈𝐍𝐈𝐎́𝐍 𝐒𝐏𝐎𝐑𝐓
⚖️ El dilema deportivo (y moral) de Ter Stegen
🔎 “Todo lo que rodea al alemán está ya cubierto por una especie de nube extraña, una nube de noticias, rumores y malentendidos que no beneficia a nadie”
✍️ @javiergiraldo https://t.co/kCtAp15NGv
— Diario SPORT (@sport) July 18, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، تێر شتیگن بەهۆی پێكان لە پشتیدا دەناڵێنێت و ئەو پێكانەش هەمان پێكانە كە لە وەرزی 2023/2024 تووشی بوو.
بەهۆی ئەو پێكانەوە چاوەڕوان دەكرێت شتیگن نەشتەرگەری بۆ بكرێت و ئەوەش چوارەم نەشتەرگەری دەبێت لە ساڵی 2020ەوە تاوەكو ئێستا، بەهۆیەوە چوار مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بارسێلۆنا دەیوویست تێر شتیگن بفرۆشێت بەڵام ئەو پێكانەی رێگری لە فرۆشتنی دەكات.
یانە كاتالوونییەكە دەتوانێت لە جێگای تێر شتیگن ناوی یاریزانێكی دیكە لەلایگا تۆمار بكات.
گۆڵپارێزە 33 ساڵانەكە لەگەڵبارسێلۆنا بەشداری 422 یاریی كردووە و لە 175 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 416 گۆڵی لێكراوە.