دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ دوو یانەی پرێمەرلیگ هێرشبەرێكیان دەوێت و ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ئامانجەكەی نزیكدەبێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
سێ یانەی پرێمەرلیگ یاریزانێكی یوڤێنتوسیان دەوێت، نۆتینگهام هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی دەدا و ئارسیناڵ لە ئامانجە گەورەكەی نزیكدەبێتەوە.
هەریەک لە یانەكانی تۆتنهام و نیوكاسڵ گرنگی بە گواستنەوەی یوان ویسا هێرشبەری یانەی برێنتفۆرد دەدەن – تۆک سپۆرت.
ئێڤەرتن ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی دۆگلاس لویس یاریزانی یانەی یوڤێنتوس پێشكەشكرد و هەریەک لە یانەكانی ئاستۆن ڤیلا و وێستهامیش ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – تیم تۆک.
ئارسیناڵ نزیكە لەوەی گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش ئەستێرەی یانەی سپۆرتینگ كۆتاییپێبهێنێت – فووتبۆڵ ترانسفێر.
ئارسیناڵ لە سەرەتای گواستنەوەكانی هاوینەدا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی پاڵینیای پۆرتوگالی دەدا، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ بایرن میونشن رێكبكەوێت – بێڵد.
وۆڵڤز بۆ گواستنەوەی جۆن ئاریاس لەگەڵ فلومێنینزی بەڕازیلی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی – ESPN.
نۆتینگهام هەوڵی رازیكردنی مۆرگان گیبس وایت دەدات تاوەكو گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن تۆتنهامەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت – گیڤ می سپۆرت.
لیدز یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئیگۆ دا پاكسیۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی دەدات – سكای سپۆرتس.
وێستهام لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ساوسامتن بۆ ئەوەی وۆڵكەر پیتەرس رازی بكات پەیوەندی بە یانەكەوە بكات – تۆک سپۆرت.
ئینتەر میلان دەیەوێت ئادێمولا لوكمان بە خواستن بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – سكای سپۆرتس.
ئیڤان فێرگسن هێرشبەری برایتن لە گفتوگۆداێە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە رۆماوە بكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.