ئیسپانیاگرنگترین

خافیێر تیباس توانج لە ریال مەدرید دەدات

Yariga App

یاریگا –

خافیێر تیباسی سەرۆکی لالیگا کات بەفیڕۆ نادات بۆ وەڵامدانەوەی ریال مەدرید، وەک ئەوەی کە هەمیشە بەوە ناسراوە قسەی هەیە لە هەمبەر رەخنە و گازندەکانی یانە شاهانەکە.

ریال لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکاندا بە دیاریکراوی لە 7ی تەمووز داوای کرد یاریی کردنەوەیان لە لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا کە بڕیارە 19ی ئاب/ئۆگێست بەڕێوەبچێت، دوابخرێت بۆ 29ی ئۆکتۆبەر بەهۆی کەمیی کاتەوە کە بەشداربوون لەو پاڵەوانێتیە. بەڵام هەرزوو داواکەیان رەتکرایەوە.

فەرمی؛ لالیگا ریال مەدرید بێهیوا دەکات

لە نوێترین لێدواندا تیباس توانجی لە یانە مەدریدیەکەدا بەتایبەت کە بڕە پارەیەکی باشیان لە مۆندیالەکەدا وەرگرت، و وتی

ریال دەڵێت رۆژی تەواومان لەبەردەست نییە بۆ پشوودان؟ من پێموایە رۆژی پێویستیان هەیە. ریال بەو ستافەی کە هەیانە، بەو پارەیەی لە مۆندیالدا دەستیانکەوت، یاریکردن بە چەند کاتژمێرێک زووتر نابێت کێشەبێت بە لایانەوە.

شاهانەکان لە چوارگۆشەی زێڕین لەسەردەستی پاریس سانجێرمان 0-4 دووچاری شکستێکی سەخت هاتن و وەرزەکەیان بەبێ نازناو کۆتایی پێهێنا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 80 ملیۆن دۆلاریان لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیەکەدا چنگکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button