بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جواو فێلیکس لەپێناو گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشووی، ئۆفەری دوو یانەی دیکە رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیک لەپێناو پۆشینەوەی درێسی یانە یەکەمینەکەی، ئۆفەری یانەکانی دیکەی رەتکردووەتەوە.

فێلیکسی پۆرتوگالی کە ئێستا تەمەنی 25 ساڵە، لەو یاریزانەبوو کە هەرزوو لە تەمەنێکی بچووکەوە تواناکانی خۆی دەرخست کاتێ یەکەم جار لە ساڵی 2018 لەگەڵ یانەی بێنفیکای وڵاتەکەی کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکرد. دواتر یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، چێڵسی و بارسێلۆنا بەخواستن، پاشان چێلسی بەهەمیشەیی و دوایین یانەش ئەیسی میلان بوو کە ئەمەش هەر بەخواستن لە زستانی ئەمساڵەوە پەیوەندی پێوەکردن تا کۆتاییهاتنی وەرزەکە. بەڵام جێگەیەکەی لە پلانەکانی ئینزۆ مارێسکای راهێنەردا بۆ نەماوەتەوە و ئێستا بەدوای یانەی گونجاودە دەگەڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی CaughtOffside، یاریزانە پۆرتوگالیەکە لەلایەن یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی و پۆرتۆوە ئۆفەری پێشکەشکراوە بەڵام رەتیکردووەتەوە.

وەک سەرچاوەکە نووسیویەتی، جواو دەیەوێ هەر بگەڕێتەوە بۆ بێنفیکا، ئەو یانەیەی کە کاروانی پیشەگەرێتی لێوەی دەستیپێکرد.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button